٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرەلەمانی ئەفغانستان بۆ دانووستان لەگەڵ تالبیان پرۆژەیەكی ئاشتی پێشكەشكرد

سەرچاوە: KDP.info

BBC NEWS-KDP.info/ لەو پرۆژەی ئاشتی پەرلەمانی ئەفغانستان هەوڵەكانی حكوومەت بۆ بەدیهَنانی ئاشتی بێ ئەنجام وەسفكرد بوو.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان بۆ ئەو مەبەستە پرۆژەیەكی ئاشتی پێشكەشكردووە كە بە پێی ئەو پرۆژەیە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بە بەشداری هەموو لایەنەكانی ناوخۆیی و دەرەوەی بەشداربوو لە كێشەی ئەفغانستان بەرێوە بچێت.

 رەشنووسی ئەو پرۆژەیەدا لەلایەن لێژەنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان پێشكەش بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە كرا، جێی باسە بۆ مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی راستەقینە بەرێوەچوونی كۆنفرانسێكی لەم چەشنە پێوستە.

 عەبدولقیووم سەجادی، ئەندامی ئەو كۆمیسیۆنە ئەو پرۆژەیەی لە ناو پەرلەمان خوێندەوە لە بەشێكیدا هاتووە، ئەو كۆنفرانسە زەمینەسازی بۆ وەرگرتنی دیدگا و بۆچوونی بەرهەڵستكارانی حكوومەت، ئەو وڵاتانەی كە پشتگیری بەرهەڵستكاران دەكەن و وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان وەردەگرێت، ئامادەكاری بۆ بەرێوەچوونی كۆنفرانسێك لەلایەن لێژەنەی تەماسەوە فەراهەم دەكات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار