ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان : پەشیمان نیم، کە گوتمە سەدام شەریفترە

هه‌ولێر - KDP.info / ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى سه‌دامى به‌شه‌ره‌فتر دانابوو ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌رى شه‌رى راگه‌یاندنى له دژى رابوه‌ستێنرێت ئه‌وه ئه‌ویش قسه‌ناكات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو گوێ به‌قسه‌ى هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان نادات ئه‌گه‌ر پێى بڵێن داواى لێبوردن بكه.
ئه‌وه‌ى سه‌دامى به‌شه‌ره‌فتر له ناو هۆڵى په‌رله‌مان له‌قه‌ڵه‌م دا په‌رله‌مانتارى گۆڕان سیوه‌یل عوسمان بۆ KDP.info ده‌ڵێت: "له‌قسه‌كانم په‌شیمان نیم" ئەو لەناو پەرلەمان گوتوبی سەدام شەریفترە. ده‌رباره‌ى ئه‌و ره‌خنانه‌ى كه ئاراسته‌ى ده‌كرێت له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوتى : ئه‌وانه ره‌خنه نین و هێرشى راگه‌یاندنین له‌سه‌رم ده‌كرێت، له كاتێكدا ئه‌وه نیو مانگه راگه‌یاندنه‌كان به‌ئاره‌زوى خۆیان هێرشم ده‌كه‌نه سه‌ر، بۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه له‌سه‌رم راوه‌ستێت من له سه‌ر ده‌ستى ئێوه ئیتر هیچ قسه ناكه‌م و وه‌ڵامیان ناده‌مه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه شاڵاوێكى گه‌وره‌ی راگه‌یاندن له فه‌یس بووك له‌سه‌رمه له لایه‌ن جه‌ماوه‌رى پارتى و یه‌كێتییه‌وه. هاوكات فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى نووسه‌ر و روناكبیر ئه‌وه ده‌خاته‌روو كه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت ده‌بێت له كارى په‌رله‌مانتارى دووربخرێته‌وه، چونكه به‌پێى یاسا بۆ هیچ كه‌سێك نییه پشگیرى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس بكات.
هاوكات هه‌ڵسوڕاوێكى گۆڕان كه ناوى خۆى ئاشكرانه‌كردووه بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن رایگه‌یاندووه كه قسه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رئێشه‌ى بۆ گۆڕان دروست كردووه و گۆڕانیشى خستۆته به‌رده‌م دووڕیانێكى تازه‌وه ، سیوه‌یل عوسمان ئه‌وه‌ى خسته‌روو قسه‌ى ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه بیروراى خۆیه‌تى و خۆى ئازاده چى ده‌ڵێت : بۆمن داواى لێبوردن ناكه‌م و به‌و باره‌شه‌وه ناچمه ژێر بارى هیچ لایه‌نێك.




