په‌رله‌مانی عێراق كوردێك دەكاتە ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری
له یه‌كه‌م دانیشتنی وه‌رزی سێیه‌می یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق كه دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی عێراق كامه‌ران ره‌سول قادری وه‌ك ئه‌ندامی نوێی ده‌سته‌ی باڵای نیشتمانی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری په‌سه‌ند كرد.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق لەوبارەیەوە لێدوانێكدا بۆ رووداو رایگەیاندووە: كامه‌ران ره‌سول قادر له شوێنی حوسامه‌دین عه‌بدوله‌تیف جاسم نه‌ریمان كرایه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ریشه‌كێش كردن، كه ئه‌مه‌ی دواییان ئه‌ویش هه‌ر كوردبوو، به‌ڵام له‌ئێستادا كوردێكی كه كامه‌ران ره‌سوله، له شوێنی ئه‌و دانراوه.




