٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک: ئەندام ھەیە لە ناودادگای فیدراڵی تەمەنی 90ساڵە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دەڵێت:لیستی دەولەتی قانون دژی پەسەند کردنی پرۆژەیاسای دادگای فیدرالیە، چونگە دادگای ئێسته‌لەبەرژوەندی ئەوان دایە .

د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: لیستی دەوڵەتی قانون لە گەڵ ئەوەدان پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی دەنگی پێویست نەھێنێت بۆئەوەی رەتبکرێتەوەو دادگای ئێسته‌ بمینێت وەک خۆی، چونکە دادگای ئێسته‌ لە بەرژوەندی ئەوان دایە و بە ئارەزووی خۆیان مامەلەی پێدەکەن.

د.حەمید باڤی گوتیشی: لیستی دەوڵەتی قانون دەیانەوێ پڕۆژە یاساکە چۆن دەیانەوێ بەم شێوەیە پەسەندبکرێت بۆنمونە تەمەن مەرج نەبێت ولە پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرێت، چونکە ئێسته‌ ئەندامی تێدایە تەمەنی 90ساڵە و دەیانەوێ ھەر ئەوانە لەو دادگایە بمینێن.

ھەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای دادگای فیدراڵی خستە دەنگدان، بەڵام بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان ئەندامانی لیستی دەوڵەتی قانون و لیستی عێراقیە سەرۆکی پەرلەمان دوایخست بۆ ئەم ھەفتەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار