٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە زیادبوونی رێژی دانیشتوانی ھەرێم بەردەوامە لە کارەکانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بەردەوامن لە کارەکانیان و لە گەڵ زۆرینەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەتەوە، بۆئەوەی بگەنە ئەنجامێک و دواتر ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ده‌کەن.

د.ئەحمەد وەرتی بڕیاردەری لیژنەی لیکۆڵینەوە لە زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێم بەkdp.info راگەیاند: لە گەڵ کۆمسیۆن و دەستەی ئاماری ھەرێم و دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم و بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەی ھەرێم کۆبوونەتەوە و ئەمڕۆش لە گەڵ وەزارەتی بازرگانی ھەرێم کۆبوونەتەوە و بڕیاریشه‌ شاندێکی کۆمسیۆن سەردانیان بکات و تاوەکو ئێسته‌ش زانیاری باشیان بەدەست خستووە لەم باره‌یەوە.

د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: جارێ ناتوانین باس لە ئەنجامی لیکۆڵینەوەکە بکەن تاوەکو کارەکانیان تەواو ده‌کەن دواتر دەکەنە راسپاردە و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکایەتی پەرلەمان ماوەی15رۆژی بۆ دیاریکردوون بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواو بکەن، بەڵام ئەستەمە بتوانن لەو ماوەیەدا کارەکانیان تەواو بکەن و رەنگە درێژبکرێتەوە.

ھەرچەندە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە کە زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێمی سروشتییە، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دڵنیابوون لەو گومانانەی کە ھەیە بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەھەموو فراکسیۆنەکان پێکبێنێت، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار