ئەمڕۆ کۆمسیۆن نوسراوێکی لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی ئاراستەی حکوومەت کردووە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ نوسراوێکی فەرمیان ئاراستەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە لە بارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئامادە نەبوو باس لە ناوەڕۆکی نوسراوەکە بکات.
سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ نوسراوێکیان ئاراستەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە و تێدا چەند پێشنیارێکیان لە بارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم خستۆتە روو، بۆئەوەی لەم چەند رۆژەدا حکوومەتی ھەرێم وهڵامی نوسراوەکەیان بداتەوە.
سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ ئەو ھەڵبژاردن سەربەست مستەفا گوتی: ھەندێک ئامادەکارییان کردووە ، بەڵام وەک پێویست نییە و دەتوانین بڵێین ئامادەکارییەکان نیوە بەنیوە یە.
مستەفا رونیشیکردهوە، جارێ باس لە ناوەڕۆکی نوسراوەکە ناکەین تاوەکو بزانین وهڵامی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چییە بۆ نوسراوەکەیان وھەرکاتێ وهڵامیان دایەوە ئەوکات ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا دەکەن.
پێشتر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد بۆ ئەوەی لە21ئەیلولی داھاتوو لە گەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم بەرێوە بچێت.
ئەمڕۆ کۆمسیۆن نوسراوێکی لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی ئاراستەی حکوومەت کردووە
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ نوسراوێکی فەرمیان ئاراستەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە لە بارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئامادە نەبوو باس لە ناوەڕۆکی نوسراوەکە بکات.