٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر...دوو کەس لە حەوزی ئاوی پارکی سامی عەبدولرەحمان خنکان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکرد، ئەمرۆ لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە شاری ھەولێر دوو کەس لە حەوزی ئاوی ئەو پارکەدا خنکان .

عەمید عەبدولخالق تەلعەت بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە پارکی سامی عەبدولرەحمان کچێکی سوری تەمەن 18ساڵ بەنیازبووە لە حەوزی ئاوی ئەو پارکە دەموچاوی بشوات، بەڵام کەوتۆتە ناو ئاوەکە دواتر کارمەندێکی ئەو پارکە خۆی فرێداوەتە نا ئاوەکە بۆ رزگارکردنی کچەکە، سەر ئەنجام ھەردووکیان خنکاون.

عەمید عەبدولخالق تەلعەت گوتیشی: تەرمی ھەردووکیان دۆزراونەتەوە و رەوانەی بزیشکی دادوەری کراون .

هەواڵی پەیوەندیدار