٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەیدەر مولا: لێپرسینەوە لە عەلی ئەدیب تا ئێستاش كراوەیە

سەرچاوە: AK News

پاش ئەوەی لە نیسانی رابردوو لیستی عێراقییە داوایەكی رەسمی بە ئیمزای 80 پەرلەمانتار دایە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ لێپرسینەوە لە عەلی ئەدیبی وەزیری خوێندنی بالا، دوێنی شەممە 23/6/2012 گوتەبێژی لیستی عێراقیە دووپاتی كردەوە كە لێپرسینەوە لە عەلی ئەدیب وەزیری خوێندنی باڵای عێراق تا ئێستاش لە ئارادایە.

حەیدەر مولا گوتەبێژی لیستی عێراقییە رایگەیاند: پرسی لێپرسینەوە لە عەلی ئەدیب وەزیری خوێندنی باڵا تا ئێستاش كراوەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی دادگای فیدراڵ بۆ بەرژەوەندیی ئێمە لە دژی داوای تێهەڵچوونەوە بە بڕیارەكە لەلایەن ئەدیبەوە، بڕیاری دا.

گوتیشی، ئەوەی ئەدیبی لە لێپرسینەوە رزگار كردووە پشووی وەرزی یاسادانانە و ئاماژەی كرد، لە ماوەی ئەم وەرزەی یاسادانان وادەی لێپرسینەوەی بۆ دادەنرێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار