٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی12ئامادەیی راگەیه‌ندرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی12ئامادەی راگەیاند، کە رێژەی دەرچووان 78,24بووە، بەمەش بەروارد لەگەڵ ساڵی رابردوو رێژەی دەرچوون زیادی کردووە کە پار ساڵ رێژەی دەرچوون22.07بووە.

لە سەرتای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا د.عیسمەت محه‌مەد خالید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەم ساڵ توانیان بەسەرکەوتوویی و بێ کەم کوری ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ئامادەیی رابگەیه‌نن، بێ ئەوەی ھیچ کێشەیەک روبدات .

وەزیری پەروەردە گوتیشی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامەکانیان بڵاو کرده‌وە، ھەر چەنده‌ چه‌ند ھاککەرێک توانیان مالپەری وەزارەت ھاک بکەن، بەڵام ئێسته‌ ھیچ کێشەی نییە و قوتابیان بێ دوو دڵی دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرن.

دواتر باپیر بەکر باپیر بەرێوبەری گشتی ئەزموونەکان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ئاشکراکرد، بەم شێوەیەی خوارەوە:

رێژی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکان لە بەشی زانستی و پیشەیی 47ھەزارو474بەشداربوو بووە و ژمارەی ئەزموندەران 47ھەزارو62ئەزموندەربووە، رێژەی دەرچوون 21.20%بووە.

رێژەی بەشداربووانی بەشی وێژەیی لە تاقیکردنەوەکان 56ھەزارو 875بەشداربوو بووە وژمارەی ئەزموندەران 56ھەزارو 269ئەزموندەر بوو و رێژەی دەرچوون 27.50%بووە.

 

سەبارەت بە یەکەمەکانی سەر ئاستی ھەرێم باپیر بەکر باپیر گوتی:

١_سۆزان لوقمان حوسێن  _ھەولێر_خەبات_تێکرای نمرەکانی 97.57_یەکەم

2_شاناز محه‌مەد ئەسعەد عومەر_ھەولێر _دەوروبەری ھەولێر_تێکرای نمرەکانی 96.57_دووەم.

3_نیگار عەبدولقادر حوسێن _ھەولێر _سۆران _تێکرای نمرەکانی 96.57_دووەم دوبارە.

4_دیدەن ھادی ئەحمەد رەسول _سلێمانی_مەڵبەندی سلێمانی_تێکرای نمرەکانی 96.43_سێیەم .

5_شادیە فەتاح مەلا_دھوک_ئاکری_تێکرای نمرەکانی 96.43_سێ یەم دووبارە.

جێگای ئاماژەیە رێژەی دەرچوون لەسەر ئاستی ھەرێمی 24.78بووە ، ئەمەش بەراورد لەگەڵ پار ساڵ زیادی کردووە کە رێژەی دەرچوون 22.07بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار