هوشیار زێباری: له‌وانه‌یه قه‌یرانی سووریا، وڵاتانی دراوسێ تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بكات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر قه‌یرانی سووریا په‌ره بستێنێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ده‌بێت و له‌وانه‌یه ئه‌و وڵاتانه تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بكات.
هوشیار زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری توركیا له ناو سنووری سووریا، گوتی نیگه‌رانیی ئه‌وه له ئارادایه كه قه‌یرانی سووریا بۆ ناو وڵاتانی دراوسێ په‌ره بستێنێت.
زێباری، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز گوتوویه‌تی به‌هۆی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و جۆری په‌یوه‌ندیه‌كانی دانیشتوانی سووریا، له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانه‌كه‌دا، هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه له كاریگه‌رییه‌كانی پارێزراو نابێتز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئێستای سووریا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاتانی عێراق و توركیا و ئه‌رده‌ن و لوبنان هه‌ڵگیرسێنێت.




