٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەت باخچەلی: پەكەكە بە هیچ شێوەیەك چەك دانانێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ رۆژی یەكشەممە سەرۆكی گشتی پارتی رەگەزپەرەستی توركی ( مەهەپە) دەوڵەت باخچەلی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی چەندین بابەتی رۆژەڤی توركیا كرد و رایگەیاند كە حكوومەتی ئاكەپە بە هاوبەشی پەكەكە هەوڵ بۆ دابەش كردنی توركیا دەدات.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی رادیكاڵی توركی بڵاویكردەوە كە دەوڵەت باخچەلی رایگەیاندووە كە پەكەكە نەتەنیا چەك دانانێت بەڵكو هێزەكانی خۆیشی لە نێو سنورەكانی توركیا دەرناخات و بە پێچەوانەوە هەوڵ بۆ زۆرتركردنی ژمارەی چەكدارەكانی خۆی لە نێو سنوورەكانی توركیادا دەدات و رووداوەكانی جزیرە و دیاربەكر ئەوەیان سەلماندووە.

باخچەلی لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی پێشنیاری سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان سەبارەت بە تێپەڕاندنی ئەو 48 مادەیەی دەستوری نوێی توركیا كە لە لایەن كۆمیتەی ئامادەكارەوە ئامادەكراون، رایگەیاندووە كە ئەردۆغان بە هۆی گوشارەكانی پەكەكەیەوە دەیەوێت بە پەلە ئەم 48 مادەیە لە پەرلەمان تێبەپەڕێنێت، چونكە دەیەوێت لە گەڵ پەكەكەدا لە رێگای یاسایەوە توركیا دابەش بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار