٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موعەمەر گۆلەر: هیچ حكوومەتێكی دیكە لە توركیا دانامەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/ دوای ئەوەی پارتەكانی ئۆپۆزسیونی توركیا بە هۆی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا، رەخنەی زۆر توندیان ئاراستەی حكوومەتی پارتی داد و گەشەپێدان كرد، رۆژی یەكشەممە وەزیری ناوخۆی توركیا وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە و گوتی: لە توركیا و لە نێو پەكەكەیشدا چەند كەس و لایەنێك زۆر بە هەڵە لە قۆناغی چارەسەری تێگەیشتوونە.

ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردەوە كە وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گۆلەر ئاماژەی بەوە كردووە كە پارتەكانی ئۆپۆزسیونی توركیا پێیان وایە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا بە مانای دامەزراندنی حكوومەتێكی دیكە جیا لە حكوومەتی توركیا لە نێو سنورەكانی توركیادایە، ئەم تێگەیشتنە تێگەیشتنێكی زۆر هەڵەیە و لە راستی دوورە.

ناوبراو سەبارەت بە رووداوەكانی شاری جزیرە و دیاربەكریش رایگەیاند كە وەزارەتی ناوخۆ بەوە پەڕی جدیەتەوە بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوانە دەكات و تاوانبارەكانیش زۆر بە توندی سزا دەدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار