٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بنعەلی یڵدرێم: كۆمەڵكۆژی عەلەوەییەكان لە توركیا چیرۆكە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل-  KDP.info/ وەزیری گواستنەوەی توركیا بنعەلی یڵدرێم رۆژی یەك شەممە  لە ئەستەنبۆڵ باسی هۆكاری گۆڕینی شوێنی سێیەمین پردی ئەستەنبۆڵ و نارەزایەتی عەلەوییەكان لە بەرامبەر ناوی ئەو پردەی كرد و گوتی: عەلەوییەكانی توركیا بێهوودە خۆیان لە بەرامبەر ناوی یاڤوز سڵتان سەلیم تووڕە دەكەن، چوونكە لە توركیا هیچ كۆمەڵكۆژییەك بە ناوی كۆمەڵكۆژی عەلەویی نییە و ئەم مەسەلەیە تەنیا چیرۆكە.

بە پێیهەواڵێكی كاناڵی ئین تیڤی، وەزیری گواستنەوەی توركیا رایگەیاندووە كە هۆكاری گۆڕینی شوێنی پردی سێیەمی ئەستەنبۆڵ نە بە هۆی گرانی زەوییەكانەوەیە بەڵكو لە رووی ئەندازیارییەوە پێویستە بگۆڕدرێت.

یڵدرێم لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردیشی كردووە و گوتوویەتی: چارەسەر كردنی پرسی كورد بە مانای چارەسەر كردنی هەر هەمووی كێشەكانی توركیایە بۆیە لە سەدا زیاتر لە 85ی خەڵكی توركیا پشتگیری لە چارەسەر كردنی پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار