٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ 17 قوتابخانە لە سنوری هەردوو پەروەردەی رواندزو سۆران دروستكراون

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- تایبەت KDP.info/ بۆ گرنگیدان بە رەوشی خوێندن، لە بودجەی ئەمساڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان 12 قوتابخانە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران و پێنج قوتابخانە بۆ سنوری پەروەردەی رواندز دروستكران.

بۆ ئەم مەبەستە بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز مامۆستا سەعید رەقیب تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: پرۆژەكانی ئەمساڵ باخچەیەكی ساوایان لە رواندزو قوتابخانەیەك لە گەڕەكی گەروە رەزان لە رواندزو قوتابخانەیەك لە گوندی وارەكەون و قوتابخانەیەك لە فەقیان و قوتابخانەیەكی تر لە گوندی بێخاڵ دروستكران و بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئەم قوتابخانانە دەكرێنەوە. هەروەها لەو 500 قوتابخانەیەی كە بڕیارە كۆمپانیایەكی ئیماڕاتی لە هەرێمی كوردستان دروستیان بكات، چەد قوتابخانەیەكیش بەر رواندز بكەوێت، وە داواشمان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە كە چەند قوتابخانەیەك لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیەو چاوەڕێی رەزامەندی ئەوانین. لەلایەكی دیكەوە 12 قوتابخانە لە سنوری پەروەردەی سۆران دروستكراون بۆ ئەم مەبەستەش (مامۆستا عەزیز سەعید) تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: لە سنوری پەروەردەكەمان لە بودجەی ئەمساڵ پێنج قوتابخانە لە سۆران و سێ قوتابخانە لە شارەدێی سیدەكان و چوار قوتابخانە لە ناحیەی خەلیفان كە یەكیان 12 پۆلیەو سێ یەكەی تر چوار پۆلین دروستكراون و بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئەم قوتابخانانە دەكرێنەوە، پێنج قوتابخانەی تر لە ناحیەی سیدەكان دروست دەكرێن لەو 500 قوتابخانەیەی بڕیارە كۆمپانیایەكی ئیماڕاتی لە هەرێمی كوردستان دروستیان بكات، 10 یان بەر سۆران دەكەون، لەم هاوینەشدا دەستمان بە نۆژەنكردنەوەو بۆیەكردنی چەند قوتابخانەیەك كردووەو داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە كە چەند قوتابخانەیەك لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار