٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک: نەخشە و پلانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەموو تەقلیدیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ھێزەئەمنییەکانی عێراق لەوە زیاتر توانایان نییە بۆ رووبەرووبوونەوەی کردەوە تیرۆرستییەکان، چونکە ھەموو نەخشە و پلانەکانیان تەقلیدیە .

حەسەن جیھاد ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ئەو کات دیار دەبێت چ ھەڵوێستێکی لە بارەی کردوە تیرۆرستییەکانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەبێت.

حەسەن جیھاد گوتیشی: ھۆکاری زیادبوونی تەقینەوە لە عێراق چاوه‌روان کراوە بوو، چونکە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەوە زیاتر توانایان نییە و رێکخراوی قاعیدەش ئاگاداری ھەموو نەخشە وپلانەکانە ، چونکە ھەمووی تەقلیدیە.

جیھاد رونیشیکرده‌وە، بەزیادکردنی بازگە و ھەمەر ناتوانی رێژەی کرده‌وە تیرۆرستییەکان کەم بکەیەوە ، بەڵکو پێویستی بە پلانی تۆکمە ھەیە بۆ ئەوەی بتوانی رووبەروویان ببیەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەھۆکارەکان ئەوەیە کە ھەماھنگی وھاوکاری لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان وھاوڵاتیاندا نییە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە یاساکان بەسەر ھاوڵاتیان جێبەجێناکرێن وبەبێ ھۆ دەستگیر دەکرێن بۆیە ھاوڵاتیانیش ھاوکاریان ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار