٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نقوومبوونی پاپۆڕێكی پەنابەرانی نایاسایی لە نزیك دورگەی كریسمەس لە ئۆسترالیا

سەرچاوە: KDP.info

ئوسترالیا- KDP.info/پاپۆرێك كە 97 كۆچبەری نایاسایی ئەففانی و ئێرانی هەڵگرتبوو، لە باكووری دورگەی كریسمس لە ناو دەریادا نقووم بوو.

 بە پێی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسانی ئۆسترالیا رایانگەیاند، دوابەدوای ئەو رووداوە تیمێكی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەكە كرا و توانییان 88 كەس لەو 97 كەسە رزگار بكەن و تا ئیستەش توانیویانە تەرمی منداڵێك بدۆزنەوە.

 جیسۆن كلیەر وەزیری ناوخۆ و وەزیری دادی ئۆسترالیا لەو بارەیەوە گوتی : ئەو پاپۆرە لە نێوان ئۆسترالیا و ئەندەنووسیا كاری گواستنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی ئەنجام دەدا كە لە ناو نائارامی دەریا دا تووشی رووداویی نقووم بوون بۆوە.

 جێی ئاماژە پێدانە، ئەوە دووەمین پاپۆری قاچاغچیانی گواستنەوەی پەنابەرانی نایاساییە كە لە ماوەی مانگێكدا لەو ناوچەیە نقووم ببێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار