محەمەد بەرادعی، بوو بە جێگری سەرۆک کۆماری میسر

قاهیرە –KDP.info / ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد بەرادعی، وەکو جێگری سەرۆک کۆماری میسر سوێندی یاسایی خوارد. لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار میسر دا هاتووە، محەمەد بەرادعی کە سەرۆکی حزبی دەستوری ئۆپۆزسیۆن و سەرکردەی بەرەی رزگاریخوازی چەپی یاساییە، وەکو جێرگی سەرۆک کۆماری میسر بەشێوەیەکی کاتی، سوێندی یاسایی خوارد.هاوکات باڵیۆزی میسریش لە ئەمەریکا، وەکو وەزیری دەوەری حکوومەتی کاتی میسر دەستنیشانکرا.سوپای میسر محه‌مه‌د مورسی له 30 حوزه‌یراندا، له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات لاداو له جێگای ئەویش عه‌دلی مه‌نسور، سەرۆکی دادگای دەستوری میسری كرد به سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی لایه‌نگرانی به‌داوای خۆیدا هێناو له‌وكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له شاره‌كانی میسر به تایبه‌ت له قاهیره‌و له مه‌یدانی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی ئه‌و شاره، خۆپیشاندان رێكده‌خه‌ن و کوژراو و برینداریشی لێکەوتۆتەوە




