ئێران: لە دژی بریاری دادگا 5 به‌ندكراوی سیاسی کورد مانیان له خواردن گرت

تەبرێز – KDP.info / لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 5 به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ته‌برێز له دژی سه‌پاندنی سزای بەندکردن به‌سه‌ریاندا مانیان له خواردن گرت 5 , گیراوە سیاسییەکەی كورد بریتین لە مه‌حمود فه‌زلی، ئایه‌تۆلڵا بیگلو، له‌تیف حه‌سه‌نی، به‌هبوود قولیزاده و شه‌هرام رادمهر" كه به تۆمه‌تی دامه‌زراندنی گروپی نایاسایی و دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی ئێران سزای 9 ساڵ بەندکردنیان به سه‌ردا سه‌پێنراوه، له دژی سزاكه‌یان مانگرتن له خواردنیان راگه‌یاند.ئه‌و زیندانیه سیاسیه كوردانه كه له گرتوخانه‌ی ته‌برێز به‌ند كراون له لایه‌ن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئه‌و شاره‌وه ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و سزاكه‌شیان له دادگای پێداچوونه‌وه په‌سه‌ند كراوه.ئه‌و پێنج زیندانیه سیاسیه كورده رایانگه‌یاندوه تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكه‌یان به شێوه‌یه‌كی ماوه نادیار له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14 ی ته‌موزه‌وه، مان له خواردن ده‌گرن.




