٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باڵەکایەتی ..لەئەنجامی سوتانی پاوانی گوندێک ھاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان- تایبەت بەKDP.info/ ئاگر لەپاوانی گوندێکی باڵەکایەتی سەر بە ناحیەی سمێلان بەردەبێت، لەئاکامدا ھاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا.

موسلح بالەکی بەرێوبەری ناحیەی سمێلانی سەر بە قەزای چۆمان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمرۆ لە گوندی بێوڵەی سەر بە ناحیەی سمێلان ئاگر لەپاوانی ئەو گوندە بەربووە، لە ئاکامدا ھاووڵاتییەک سوتاوە و گیانی لە دەست دا.

موسلح بالەکی گوتیشی:ھێزی فریاکەوتنی ئێمە لەکاتی خۆی گەیشتونەتە شوێنی ئاگرەکە و بەھاوکار خەڵکی گوندەکە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.

بالەکی رونیشیکرده‌وە، جگە لە سوتانی ئەو کەسه‌تەنھا پاوان سوتاوە وھیچ زەرەری مادی بەھاووڵاتیانی ئەو گوندە نەکەوتووە.

ناوبراو رونیشیکردەوە، تاوەکو ئێسته‌ھۆکاری دروست بوونی ئەو ئاگرە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستییپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار