وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف 44 موفتی و مورشید له‌گه‌ڵ حاجیانی هه‌رێم ده‌نێرێته سعودیه

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی حاجیانی هه‌رێم رایگه‌یاند: بڕیاره یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان زیاتر له 3700 كه‌سه له 19/9/2013به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌ڕێبكه‌ون و به‌وه‌ش ره‌نگه نزیكه‌ی 1000حاجی له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بێبه‌ش بن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه، كه‌وا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه كێشه‌ی ده‌نگدانی ئه‌و حاجیانه چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌پێش رۆژی هه‌ڵبژاردن سه‌فه‌ری سعودیه ده‌كه‌ن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵه‌وه گوتی: تیمی پزیشكی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانی كردوون له هه‌رێمی كوردستانه‌وه یاوه‌ری حاجیان ده‌بن و 44 مورشید و موفتی كه له سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن له سعودیه رێنمایی حاجیان ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌میان پیاون له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 39%ی حاجیانی ئه‌مساڵ ئافره‌تن.




