عێراق : تەنها لە مانگی تەموزدا 330 کوژراون

عێراق – KDP.info/ له مانگی سەرەتای مانگی تەمووزەوە تا بەئەمرۆ دەگات زیاتر له 330 که‌س له عێراق کوژراون. به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، عێراق له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا سه‌دان هێرشی تیرۆریستی به‌خۆوه بینیوه. له ڕاپۆرته‌کاندا هاتووه که له‌و مانگانه‌دا زیاتر له 2 هه‌زار و 500 که‌س به‌هۆی توندوتیژییه‌وه کوژراون. 167 که‌س له‌م که‌سانه له مانگی ربردوو بوونه‌ته قوربانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی هێرشی تیرۆریستی له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق 27 که‌س کوژران و ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نیش بریندار بوون. به گوێره‌ی ئاماری ڕاگه‌یێندراوی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له سه‌ره‌تای مانگی حوزیراندا واتا له 14 ڕۆژ له‌مه‌وپێشه‌وه تا ئێستا ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشتۆته 330 که‌س. وەک ماڵپەری ئه‌لمه‌نار بڵاویکردۆتەوە: ئه‌م ئاماره له‌لایه‌ن سه‌رچاوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کانی عێراق پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.




