٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12رادەگەیه‌ندرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مژدە دەداتە قوتابیان سبەی ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ئامادەیی راده‌گەینن.

ھاجەره‌ داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی خولی یەکەم  رابگەینن.

ھاجەره‌ داود گوتیشی: قوتابیان دەتوانن سبەی لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرن.

داود رونیشیکرده‌وە، ماڵپەر وەزارەت بەناوی azmwn.comو ژمارەی ئەزمون داخیل ده‌کەن بە پیتی ئینگلیزی وئەنجامەکەیان وەردەگرن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ساڵ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆئەوەی ھیچ کێشەیەک دروست نەبێت لەکاتی وەرگرتنی ئەنجامەکانیان لە ماڵپەری وەزاره‌تدا.

هەواڵی پەیوەندیدار