٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تورکیا: بۆ یەكەمجار رێگە دەدرێت منداڵێك بەناوی كوردستان ناوبنرێت

سەرچاوە: KDP.info

هیلڤانی – KDP.info / بۆ یەكەمجار رێگە دەدرێت منداڵێك بەناوی كوردستان ناوبنرێت. دوای ئەوەی كە خێزانێك لە شارۆچكەی هیلڤانی سەر بە شاری ئورفا لە كوردستانی توركیا پێش ساڵ و نیوێك منداڵەكەیان ناونا كوردستان، دادگای باڵای ئەو شارە بە بیانووی نانەوەی ئاژاوە و وروژاندنی كۆمەڵگا رێگەی نەدا ئەو خێزانە ناوی كوردستان لە منداڵەكەیان بنێن. دوا ئەوەش خێزانی منداڵەكە  تانەیان لە بڕیارەكەی دادگا دا و داوای پێداچوونەوەی بڕیارەكەیان كرد. لەپاش تێپەڕبوونی ساڵ و نیوێك دادگا رێگەی دا ئەو منداڵە بەناوی كوردستانەوە تۆمار بكرێت و بەمەش یەكەمینجارە لە توركیا رێگە دەدرێت منداڵێك بەناوی كوردستانەوە بە رەسمی تۆمار بكرێت. پێشتر لە تورکیا نەوەک ناونانی منداڵ بەڵکو ناو‌هێنانی کوردستانێ بۆ هەموو پرسێک  قەدەغەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار