دادگای باڵای توركیا بۆ یەكەمین جار ناوی كوردستانی قەبووڵ كرد

ئۆرفا - KDP.info/ بۆ یەكەمین جار دادگای باڵاتی توركیا بە رەسمی ناوی كوردستانی لە نێو بەڵگە رەسمییەكانی خۆیدا قەبووڵ كرد و بەمجۆرە ناوی كوردستان بۆ یەكەمین جار لە لایەن دادگای توركیاوە بە رەسمی تۆمار كرا.
لەمبارەیەوە ئاژانسی دوغانی توركی بڵاویكردووەتەوە كە ساڵێك و شەش مانگ لەمەوبەر لە شاری ئورفا كچێكی كورد لە دایك بووە و باوك و دایكی ناوی كچەكەیان ناوە كوردستان، بەڵام كاتێك كە سەردانی ئیدارەی نفووسیان كردووە، بەرێوەبەری ئیدارەی ناوبراو نفووسی پێ نەداون و داواكاری گشتی توركیایش بە هۆی نایاسایی بوونی ناوی كوردستانەوە سكاڵای لە دژی ئەو ماڵبەتە تۆمار كردبوو.
دوای ماوەیەك دادگای شاری ئورفا ناوی كوردستانی رەد كردبوویەوە و باوك و دایكی كوردستانیش لە لایەن دادگایەوە ناچار كران كە ناوی كچەكەیان بگۆرٍن ناوی هلینی لێ بكەن.
بەڵام باوی هلینی یوونس توپراق دواتر بە مەبەستی پێداچوونەوەی ئەم بریارەی دادگا، سەردانی دادگای باڵای توركیای كردووە و دوای یەك ساڵ لە سەردانەكەی بۆ دادگای باڵای توركیا، رۆژی شەممە دادگای باڵای ژمارە 18ی توركیا بریاری دادگای ئورفای رەد كردەوە و بە رەسمی دانی بە ناوی كوردستاندا ناو و یوونس توپراقیش ناوی كچەكەی كردەوە بە كوردستان.




