بەردەوامی خۆپیشاندان و نائارامییەكان بلفاستی ئیرلەندای باكوور
BBC NEWS - KDP.info / زیاتر لە 400 پۆلیسی بریتانی بە مەبەستی كۆنترۆلكردنی خۆپیشاندان و نائارامییەكان رەوانەی شاری بلفاست لە ئیرلەندای باكوور كرا. نائارامیی و خۆپیشاندانەكانی پرۆتستانەكانی وەفاداری شاژنی بریتانیا لە بلفاست، شاری شەرەكی ئیرلەندای باكوور، پێی نایە رۆژی دووەمەوە و شەوی رابردووش بەردەوام بوو.
خۆپیشاندەرەكان بەرەو رووی پۆلیس بۆمبی مۆلۆتۆف، بەرد و شوشەیان دەهاویشت و پۆلیسیش لە رێگەی ئامێژی ئاوهاوێژی فشار بەهێز هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان دا.
ئەو خۆپیشاندەرەکان ئەو مەسیحییە پرۆتستانانەكە كە دەیانەهەوێت پەیوەندی ئیرالەندای باكوور لە گەڵ برتیانیا بەردەوام بێت و هەروەها رەچەڵەكی راستەقینەی خۆیان كە بریتانیین، دەیانەوێت یەكێتی و یەكپارچەیی ئیرلەندا بپارێزێن .
شایانی ئاماژە پێدانە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی پرۆتستانەكانی ئیرالەندای باكوور لە شەوی هەینی رابردوو وە دەستیپێكردووە و بەهۆیەوە 23 ئەفسەری پۆلیس و ئەندامێكی پەرلەمان كە بەمەبەستی هێوركردنەوەی خۆپیشاندان وناڕەزاییەكان هاتبوونەناو خەڵك، برینداربوون.




