٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەسیل نوجیفی: مافی ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوت لەگەڵ کۆمپانیاکانی بیانی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ –  KDP.info/  پارێزگاری موسڵ رایدەگەینێت کە سەرجەم هەرێم و پارێزگاکان مافی ئیمزاکردنی گرێبەستییان هەیە، لە گەڵ کۆماپانیاکانی بیانی بەئامانجی وەبەرهێنان لەبوای نەوتدا، ئەسیل نوجیفی پارێزگاری موسڵ بەشەفەق نیوزی راگەیاند: جیگای سەرسورمان بوو بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پێشووی پارێزگای موسڵ دژایەتی مۆرکردنی گرێبەستی نەوتییان دەکرد کە ئێمە دەمانخوازی لەگەڵ کۆمپانییاکانی بیانی ئەنجامی بدەین ،چوونکە بەپێی یاسای وەبەرهێنانی تایبەت بە نەوت و پاڵاوتنی نەوتی ژمارە 64 ساڵی 2007 رێگا بە هەرێمەکان و پارێزگاکانی عێراق دراوە، بۆ مەبەستی دابین کردنی سوتەمەنی پێوست بۆ هەرێم و پارێزگاکان گرێبەستی وەبەرهێنان لەبواری نەوت ئیمزا بکەن، ئەسیل نوجەیفی کە سەرۆکی لیستی موتەحیدونە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی موسڵدا دوای لیستی برایەتی پێکەوە ژیان بە بەدەست هێنانی ٨ کورسی بە دووەمی هەڵبژاردنەکە دەرچوو، ئەوەشی خستەروو سیاسەتی نەوت و غاز لەلایەن چەند کەسێکەوە لە وەزارەتی نەوتی عێراق   بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی دیاریکراو بەرێوەدبردرێت، پارێزگاری موسڵ هەروەها راشیگەیاند: نەوت لە عێراق سەرمایەکی گشتییە و پێوستە هەموو گەلی عێراق لێ سودمەند بن .

هەواڵی پەیوەندیدار