٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: حکومەتی هەرێم پابەندە بەهەموو بڕیارێکی پەرلەمان

سەرچاوە: PNA

سکرتێری یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێكدا ڕایدەگەیەنێت, لەوباوەرەدانیە كە بودجەی هەرێم به‌كه‌موكوڕی گه‌وره‌ بگەڕێتەوە بۆ حکومەت, چونكە لەپەرلەمان گفتوگۆیەکی زۆری لەسەرکراوەو چەند بڕگەیەکیشی پەسەندکراوە, ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات كە بەمنزیكانه‌ کۆی پڕۆژە یاساکە پەسەندده‌كرێت و دەگەرێتەوە بۆ حكومەت.

محەمەد قەرەداخی سکرتێری یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"حکومەت پابەندە بەهەموو بڕیارێکی پەرلەمان و ئێمە پێمانوایە بودجە گفتوگۆی زۆری لەسەرکراوە, زۆر خاڵیش هەیە تەواوکراوە, بەمنزیکانە پەسەنددەبێت, ئەگەر کەموکوڕیشی تێدابێت پەرلەمان خۆی چاکی دەکات."

سکرتێری یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی گووتیشی:"کاتێک بودجە گەڕایەوە بۆ حکومەت, ئەو بڕیارانە جێبەجێدەکرێت کە پەرلەمانی کوردستان دەیدات."

ئاماژەی بەوەشدا: باوه‌ڕناكەم ئه‌و كاته‌ی بودجە بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە هەڵەی زۆر گەورەی تێدابێت, ڕەنگە کەموکوڕی هەبێت ئه‌و كاته‌ پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکات و بڕیار دەدات کە دەبێت خاڵەکان بەمشێوەیە جێبەجێبکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار