میقدادیە.. لە تەقینەوەیەكدا 10 كەس بوونە قوربانی

دیالە-KDP.info/ لە شارۆچكەی مقدادیەی پارێزگای دیالە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو دوو هاوڵاتی كوژران و نۆ كەسی دیكەش برینداربوون كە ژمارەیەكیان منداڵن.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دیالە رایگەیاند: ئەمرۆ لە شارۆچكەی میقدادیەی پارێزگای دیالە لە نزیك خانووی هاوڵاتیەك بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی كوژران و هەروەها نۆ كەسی دیكەش برینداربوون كە ژمارەیەكیان منداڵن.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: پاش رووداوەكە بریندارەكان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانیشەوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
شارۆچكەی میقدادیە یەكێكە لەو ناوچانەی پارێزگای دیالە كە زۆرترین كردەی تیرۆریستی تێیدا ئەنجام دەدرێن.




