٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

واشنتۆن لە رەوشی ناوخۆی عێراق نیگەرانە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info/ ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەل جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمەریكادا چەند پرسێكی لەمەڕ عێراقیان تاوتوێ كرد، لەو بارەوە ئوسامە نوجەیفی لە بەیاننامەیەكدا روونیكردەوە كە جۆ بایدن تەلەفۆنی لە گەل كردووەو چەند پرسێكیان تاوتوێ كردووەو ئەو لای خۆیەوە جەختی لەسەر پێویستی بەدەنگەوەچوونی داواكاری خۆپێشاندەرانەوە كردەوە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە. لای خۆیەوە بایدن نیگەرانی خۆی لەمەڕ پەرەسەندنی كاری توندوتیژی لە عێراق دەربڕی و داواشی كرد لایەنە سیاسییەكانی عێراق لێكدی نزكترببنەوە بۆ ئەوەی عێراق لەمەترسی خلیسكانە ناو ئاژاوەو شەڕی ناوخۆ دوور بخەنەوە. نوجەیفی روونیشیكردووەتەوە كە بایدن نیگەرانی خۆی لەمەڕ ئەو میلیشیا عێراقییانە دەربڕی كە لە سوریا شەڕ دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار