ئه‌ترۆشی داوا لە شەهرستانی دەكات هۆكاری رق و كینه‌ی به‌رامبه‌ر كورد روون بكاته‌وه
فه‌رهاد ئه‌ترۆشی ئەندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئەندامی لێژنەی نەوت و غاز له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبه‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتووه‌ته kdp رایگەیاند: حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی جیهان كردووه كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن، رۆژی 20 ئه‌م مانگه نووسینگه‌ی حوسێن شه‌هرستانی رایگه‌یاند كه كۆمپانیای ئیكسیۆن مۆبیلی ئه‌مریكی به‌ڵێنیدا كاره‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان رابگرێ تاوه‌كو به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن.
لەبەیاننامەكەدا ئه‌ترۆشی هەروەهادەلێت: رۆژ له دوای رۆژی رووی راسته‌قینه‌وه و ناوه‌ڕۆكی شه‌هرستانی به‌دیار ده‌كه‌وێت و ده‌یسه‌لمێنێ كه شه‌هرستانی پێش پێشینه‌كانی كه‌وتووه له دژایه‌تیكردنی كورد.
ئه‌ترۆشی ئاماژەی بەوەش كردووە كە زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به دیداری شه‌هرستانی گه‌یشتوون پێیانوایه ئه‌و كه‌سێكی په‌سه‌نده، به‌ڵام شه‌هرستانی كۆنتڕۆلی خۆی له‌ده‌ستده‌دات كاتێك دێته سه‌ر باسی كوردستان.
لەكۆتایشدا ئەتروشی داوا له حوسێن شه‌هرستانی ده‌كات هۆكاری ئه‌و رق و كینه گه‌وره‌یه روون بكاته‌وه كه به‌رامبه‌ر به گه‌لی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی.




