٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووزخورماتوو: ناوی هاوڵاتیانی كورد بۆ دامەزراندن لەسلكی پۆلیس رەتکرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

دووزخورماتوو – KDP.info / حكوومەتی بەغدا ناوی هاوڵاتیانی كورد بۆ دامەزراندن لە سلكی پۆلیس رەتکردۆتەوە، قایمقامی دووزخورماتوو،بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند: بەئامانجی دابینكردنی سەقامگیری بۆ ناوچەكە، بڕیارە فەوجێكی نوێی پۆلیس لە دووزخورماتوو دابمەزرێنرێن كە فەوجەكە بۆ تەواوی نەتەوەكانە. شەلال عەبدول قایمقامی دووزخورماتوو ئەوەشی خستەروو: كە ئەوان لارییان نییە لە كردنەوەی ئەو فەوجە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە لە كاتی بەرزكردنەوەی ناوەكان بۆ دامەزراندن لە لایەن حكوومەتی فیدرالییەوە، ناوی ئەو كەسانە كە بە بنەماڵە كوردن یان ناویان كوردییە رەتدەكرێنەوە و لە دامەزراندنەكان بێبەش دەكرێن. قایمقامی دووزخورماتوو ئاژاەی دا لەگەڵ ئەوەی  هاوڵاتیانی كوردی ناوچەكە كەمتر لە هاوڵاتیانی عەرەب و توركمان داواكاری بۆ دامەزراندن پێشكەش دەكەن، هەندێك جاریش كە ناویان بۆ دامەزراندن دێتەوە لەبەر ئەوەی شوێنەكەیان بە دڵ نییە رەتیدەكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار