٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رونكردنەوەیەك لە شاجوانی كوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن چەند میدیایەكەوە پەیوەندیم پێوەكراوە كە گوایە بەشداری لە هەڵبژاردنی (شاجوانی جیهان)دا دەكەم ئەوەش لە دوای بڵاوكردنەوەی لێدوانێكم سەبارەت بە بەشداریكردنەوەم لە هەڵبژاردنی شاجوانی ئەمساڵی كوردستان، لەو بارەیەوە بە پێویستم زانی ئەم رونكردنەوەیە بدەم.

لەڕاستیدا لەو لێدوانەمدا تەنها باسی ئەوەم كردووە كە بەشداری لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنەوەی شاجوانی ئەمساڵدا ناكەم و ئاماژەشم بەوەداوە كە پێویستە هەوڵ بدەین بۆ بەشداریكردن لە پێشبڕكێی (شاجوانی جیهان) نەك خۆم بەشداری ئەو پێشبڕكێیە دەكەم، چونكە بەشداریكردن لە (شاجوانی جیهان) چەند مەرجێكی سیاسی هەیە كە وەكو وڵات و كلتور (هەرێمی كوردستان) ناگرێتەوە و منیش تەنها دەمەوێت وەكو (شاجوانی كوردستان) بەشداری بكەم.

لەگەل رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەك.

شێنێ عەزیز- شاجوانی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار