٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی تورکیا دەسەڵاتی سوپای وڵاتەکەی کەمکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە –KDP.info / ئەمرۆ پەرلەمانی تورکیا پرۆژە یاسایەکی پەسەند کرد، تێدا دەسەڵاتی سوپای تورکیای لە دەستوەردان لە کاروباری ناوەخۆی وڵاتەکەی کەمکردەوە، ئاژانسی بی بی سی بڵاویکردەوە، لەدانیشتنەکەدا پەرلەمانی تورکیا ناوەرۆکی ئەو یاسایەی هەموارکردەوە، کە پیشتر  ئەرکی پاراستنی کۆماری علمانی بەسوپای وڵاتی سپاردبوو،  یاساکەی  بۆ پاراستنی گەلی تورکیا لەهەر هێرشێکی دەرکی گۆری ، بەو هەموارکردنەوەیەش بۆ لەمەودوا سوپای تورکیا ناتوانێت بۆ گۆرینی سیستەمی فەرمانرەوایی لە وڵاتدا، لە ژێر ناوی پاراستنی سیستەمی کۆماری هیچ کەس و رژێمێک  لە فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە لابدات، پێشتر حکوومەتی رەجەب تەیب ئەرۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا، دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی سوپای تورکیا بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی مەدەنی کەمکردبۆوە و ئەو گۆرانکارییەش بەشتێکی رەمزی هەژمار دەکرێت، هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە  لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی تورکیا لە دژی حکوومەت هاوکاتە کە تێدا خۆپیشاندەران داوای ئازادی زیاتر و  پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و علمانیان دەکرد. 
 

هەواڵی پەیوەندیدار