شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا چەندین کۆبونەوەی گرنگ لە پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجام دەدات
لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد ولەگەڵ ستروان ستیڤنسن بەرپرسی لیژنەی کاروباری عێراق لەپەرلەمانی ئەوروپا کۆبیەوە. لە میانەی چاوپێکەوتنەکە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا و پێشڤەچوانەکانی عێراق و ناوچەکە باسیان لێوەکرا. لەو چوارچوەیەدا دلاوهرئاژگەیی ئاماژەی کرد بە سەردانی خاتوو کاترین ئاشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆهەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی یان لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێم و ڕێزدارسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو کۆبوونەوانەی بە گرنگ و پڕبایەخ وەسفکرد. هەر لەو بارەیەوە ئاژگەیی ئەوەی خستەڕوو کە یەکێتی ئەوروپا بە درککردن بە گرنگیی پێگەی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان، سیاسەتێکی کارا و کراوانەتر بەرامبەر بە هەرێم پەیڕەو دەکاو سەردانەکەی خاتوو کاترین ئاشتنین بەرجەستەبوونی ئەو سیاسەتە نوێیەیە. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ باسیان لێوەکرا لەوانە سەردانی شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی داهاتوودا و هەروەها ڕێکارەکانی ناساندنی جینۆسایدی کورد لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە و هەنگاوەکانی ئایندە لەو بارەیەوە بە ووردی تاوتوێکران وباس لە پرۆگرامی سەردانی شانێک لە پەرلەمانتارای پەرلەمانی ئەوروپا بۆهەرێمی کوردستان کرا کە بڕیارە لە ئەیەندیەکی نزیک ئەنجام بدرێت.
کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا
هەرلە چوار چێوەی کار و چاڵاکیەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکێتی ئەووروپا دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی، لەگەڵ خاتوو دنێڤ بەرپرسی دێسکی ڕۆژهەڵاتی ناوەند و وڵاتانی باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا کۆبووە. لەمیانەی نێوەڕۆخوانێکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکای فیدرال باسیان لێوەکرا.
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا دلاوەر ئاژگەیی باسی لە دواسەردانی خاتوو کاترین ئاشتن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەولێر کرد وهیوای خواست کە ولاتی بەلجیکا سیاسەتێکی کاراتر بەرامبەر هەرێمی کوردستان بخاتەگەڕ.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا باس لە پەیوەندیە بازرگانییەکان کرا و لەو بارەیەوە خاتوودنێڤ ڕایگەیاند کە وەزارەتی دەرەوە بە هاوکاری ژوری بازرگانی بەلجیکا و باڵوێزخانەی عێراق و چەند ئاژانسێکی بازرگانی ئەو وڵاتە، سەرگەرمی بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی بازرگانی تایبەت بە بەلجیکا و عێراقن کە وابڕیارە لەمانگی نشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە برۆکسل بەڕێوەبچێت. لە لای خۆشیەوە دلاوەرئاژگەیی پێشوازی لەوهەنگاوە کرد و هیوای خواست کە بەشێکی کۆنفرانسەکە تەرخان بکرێت بۆ هەرێمی کوردستان. هەر لەو بارەیەوە نوێنەری حکوومەتی هەرێم ئامادەیی نوێنەرایەتی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک لە پێناو سەرخستنی کۆنفراسەکەدا و خاتوو دنێڤیش سوپاسی ئەو هەڵوێستەی کرد و بەڵێنی دا کە داواکەیان بەهەند وەربگرن و لەوبارەیەوە ڕاوێژو گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکەدا بکەن. لە دیدارەکەداباس لە هەندێک پرسی پەیوەندار بە پرۆتۆکۆڵ و خزمەتگوزارییە قنسوڵگەرییەکان و چۆنێتی ئاسانکردنی پێدانی ڤیزەی بەلجیکی بۆ هاولاتیانی هەرێم تاوتوێکرا وهەردوولا جەختیان لە سەر گرنگیی دانیشتن و چاوپێکەوتنی بەردەوام، لە پێناو پێشخستنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و ولاتی بەلجیکایفیدڕال دا کردەوە.
هەر لە درێژەیئەو کار و چالاکییەکانە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی لە سەر بانگهێشتی فەرمی، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە یاوەری زانا کوردە ڕاوێژکاری نوێنەرایەتی بەشداریکرد لە مەراسیمی رۆژی نەتەوەیی هەرێمی فلاندەرز (Flnaders National Day) کە یەکێکە لە سێ هەرێمەکەی وڵاتی بەلجیکا و گەورەترین و زەنگینترین هەرێمی ئەو وڵاتەیە.
لە میانەی مەرسایمەکەدا نوێنەری حکوومەتی هەرێم و شاندەی یاوەری لە لایەن سەرۆک وەزیران هەرێمی فلاندەرز، کریس پیتەرز و وەزیر و گەورەبەرپرسانی ئەو هەرێمەوە بەخێرهاتنیان لێ کرا. هەر لە میانەی مەراسیمەکەدا شاندی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی فلاندەرز گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییەکانی هەردولاوە کرد و لە لای خۆیەوە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی فلاندەرز لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو پێش بچێت و لەو بارەیەوە پێشنیاری دانیشتنی لە ئاستی بالادا کرد. لە لای خۆشیەوە کریس پیتەرز بە گرنگییەوە باسی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئەو داوایەی قبووڵکرد و هیوای خواست لە نزیکترین دەرفەتدا چاوی بە گەورەبەرپرسانی هەڕێمی کوردستان بکەوێ. هەر لە میانەی مەراسیمی ڕۆژی نەوتەوەیی فلاندەرزدا شاندی نوێنەرایەتی چاوی بە باڵوێز و دپلۆماتکارانی زۆرێک لە ولاتان کەوت و بە گشتی ڕەوش و پێگەی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەل دنیای دەرەوە، بابەتی سەرەکی ئەو گفتوگۆیانە بوون. شایانی باسە کە هەرێمی فلاندەرز و هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەنگاویان ناوە بۆ بەستنی پەیوەندی فەرمی. لەو چوارچێوەیەدا وەک هەنگاوێکی گرنگ، لە مانگی ئاداری ساڵی 2009دا پەرلەمانی فلاندەرز بە کۆی دەنگ بڕیارێکی سەبارەت بە بەستنی پەیوەندی دبلۆماسی و ئابووری و فەرهەنگی لەگەل هەرێمی کوردستاندا پەسەند کرد و لە پاش ئەوەش لە هەنگاوێکی گرنگدا، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی 11ی هەمان ساڵدا سەردانی پەرلەمانی هەرێمی فلاندەرزی کرد کە ئەوەش ڕەوتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولای بە ئاستێکی باڵاتر گەیاند.




