٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ماوەی سێ حەفتەی رابردوودا 72 کەس لە ئێران لە سێدارەدراون

سەرچاوە: KDP.info

ئێران– KDP.info / کۆمەڵێک رێکخراوی پارێزەری مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایان کرد: کە ژمارەیەکی دیکەی بەندکراوان لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارەدراون. بەپێی هەواڵێکی رۆژهەڵات تایمز، کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەیەکە پۆل پۆل و دەستە دەستە بەند کراوانی گرتووخانەکان لەسێدارە دەدات. بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زۆربەی ئەو بەندکراوانە بەتایبەت ئەوانەی سەر بە نەتەوەکانی غەیرە فارسی ئێرانن، لەژێر ئەشکەنجە و لێدان دا ناچاردەکرێن دان بە تاوانەکان بنێن. ئەوان هیچ پارێزەرێکیان نیە کە بەرگرییان لێبکاو بۆخۆشیان شتێکی وا لەبارەی یاساکانی سزادان و مافەکانیان وەک زیندانیی نازانن.هەر بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەنیا لە ماوەی سێ حەفتەی رابردوودا 72 کەس لە ئێران لە سێدارەدراون، کە 11 کەسیان خەڵکی بەلوچستانن و ژمارەیەکی دیکەی زۆریش کوردن. پەرەسەندنەکانی لە سێدارەدان لە ئێران لە کاتێکدایە کە کەمتر لە مانگێکی ماوە، سەرکۆماری نوێ حەسەن رووحانی  جێگەی سەرکۆماری کۆن واتە  ئەحمەدی نەژاد  بگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار