له‌دانیشتنى په‌رله‌ماندا 120 ملیاردینار بۆ پرۆژه‌كانى په‌ره‌پێدان وپێشخستنى تواناى مرۆیى و به‌رنامه‌ى توانا سازى ته‌رخان كرا

سه‌عات 10ى پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆشه‌ممه 23/6/2012 دانیشتنى ژماره 36ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونى د. حه‌سه‌ن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى وفه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد.
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى كرده‌وه داواى له‌نوێنه‌رانى لیژنه‌كانى دارایى یاسایى كرد بچنه شوێنى لیژنه‌كان، پاشان ماده‌ى 14 له‌ئه‌سڵى پرۆژه یاساى بودجه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، دواى ئه‌وه‌ى بۆچونى ئه‌ندامانى له‌سه‌ر ئالوگۆركرا په‌رله‌مانى كوردستان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ماده‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد، بریاردرا به ته‌رخان كردنى برى120 ملیار دینار بۆ به‌رنامه وپرۆژه‌كانى په‌ره‌پێدان وپێشخستنى تواناى مرۆیى و به‌رنامه‌ى توانا سازى و نێرده وتوێژینه‌وه وخوله‌كان مه‌شق.
پاشان ماده‌ى 15 ئه‌سڵى پرۆژه‌كه گفتوگۆى له‌سه‌ركرا كه‌تایبه‌ت بوو به ته‌رخان كردنى بودجه‌یه‌ك بۆ پشتگیرى و هاوكارى حزبه سیاسیه‌كان ورێكخراوه ناحكومییه‌كان. دواى گفتوگۆیه‌كى زۆر ئه‌ندامان كه زیاتر له دووسه‌عاتى خایاند په‌رله‌مانى كوردستان ماده‌كه‌ى له دووبرگه‌دا په‌سه‌ندكرد و له‌برگه‌ى یه‌كه‌م دا بریاریدا: به ته‌رخانكردنى 185 ملیار دینار بۆ پشتیوانى حزبه‌كان، كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌شێوه‌یه‌كى كاتى و به‌پێى پێوه‌رێكى دادپه‌روه‌رانه دابه‌شى ده‌كات، دواى ته‌سویه كردنى ئه‌و سولفه‌یه‌ى كه‌حزبه‌كان پێشتر له2011 وه‌ریان گرتووه..
له‌برگه‌ى دووه‌مى ماده‌ى 15 له‌ئه‌سڵى پرۆژه‌كه‌دا بریار درا به ته‌رخان كردنى برى 15 ملیار دینار بۆ هاوكارى وپشتیوانیكردن له‌رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستاندا.
ماده‌ى 16 له‌ئه‌سڵى پرۆژه یاساکە بە زۆرینەی ٥٣ دەنگ هەڵوەشایەوە و دوای ئەوە دانیشتنه‌كه بۆ سه‌عات ٥:٣٠ی ئێواره دواخرا .




