٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق‌ و یەمەن زۆرترین بەرتیلیان لە كەرتی حزبە سیاسییەكاندا خەرجکردووە

سەرچاوە: KDP.info

رۆیتەرز– KDP.info / رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا كە بەپشتبەستن بە راپرسییەك ئامادەی كردوە رایگەیاند: هێشتا دیاردەی پێدانی بەرتیل لەسەر ئاستی جیهان دیادەیەكی باوە‌و لەماوەی 12 مانگی رابردودا لەكۆی هەر چوار كەس كەسێكیان بەرتیلی داوە. لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی راپۆرتەكە رایگەیاندوە: عێراق‌و یەمەن زۆرترین بەرتیل لە كەرتی حزبە سیاسییەكاندا دەدرێت، لەپێدانی بەرتیلیشدا لە كەرتی پۆلیس‌و دەزگاكانی راگەیاندن میسر زۆرترین بەرتیل دەدات. لەسودانیش زۆرترین رێژەی پێدانی بەرتیل لەلایەن كەسایەتییە ئاینییەكانەوە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت‌و لەمەغریبی عەرەبش زۆرترین بەرتیل لە كەرتی تەندروستیدا وەردەگیرێت, راپۆرتەكە باس لەوەشدەكات، سەبارەت بەو كەسانەی كە دانیانناوە بەوەدا لە یەكێك لە كەرتەكانی حكومەتدا بەرتیلیانداوە بۆ راپەڕاندنی كارەكانیان، یەمەن بە رێژەی 74% لە پلەی یەكەمدایە‌و لەدوای ئەویش وڵاتانی لیبیا بە رێژەی 62%‌و ئوردن بەرێژەی 37% ‌و میسر بەرێژەی 36%‌و تونس بەرێژەی 18%‌و سودان بەرێژەی 17% دێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار