تەقینەوەکەی شاری کەرکووک 38 کوژراو 24 برینداری لێکەوتەوە

کەرکووک – KDP.info / شه‌وی رابردوو له شه‌قامی عه‌بدوڕه‌حمان له گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك له به‌رده‌م گازینۆیەک بە ناوی كلاسیكۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو به هۆیه‌وه 62 بوونە قوربانی، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سۆمریە نیوزی راگەیاند تەقینەوەکە لە رێگەکەی کەسێکی خۆکوژەوە ئەنجام دراوە کە پشتێنێکی بۆمبرێژکراوی لە خۆی بەستووە و لە بەردەم ئەو گازینۆیەدا خۆی تەقاندوەتەوە، هاوکات سەرچاوەیەکی تەندروستی رایگەیاند: لە تەقینەوەکەدا 38 کەس کوژراون 24 کەسی تریش بریندار بوون، هەروەها چاوەرێ دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بێت بەهۆی سەختی برینی بەشێک لە بریندارەکانەوە. شایەنی باسە لە نێو قوربانییەکاندا لە یەک خێزاندا چوار برا هەن.




