روسیا داوا لە سنۆدن دەکات داواکاری مافی پەنابەریەتی پێشکەش بکات

روسیا – KDP.info / بۆ ئەوەی وەک پەناهەندەیەکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، وەزیری دەرەوەی روسیا داوا لە ئیدوارسنۆدن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی هەوڵگری ئەمەریکا سی ئای ئەی دەکات، داواکاری خۆی پێشکەش بە دامەزراوەی پەناهەندەکانی فیدڕاڵی روسیا بکات، ئاژانسی ئانتەر فاکسی روسیا، ئەمرۆ شەممە لەسەر زاری سیرگی لافرڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بڵاویکردەوە کە سنۆدن دەتوانێت داواکاری بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەریەتی پێشکەش بە بە دامەزراوەی پەناهەندەکانی فیدڕاڵی روسیا بکات، تا وەکو مافی پەنابەریەتی پێبدرێت، لافرۆڤ ئەوەشی خستەروو : ئەوان وەک حکوومەت پەیوەندیان بە سنۆدنەوە نەکردووە ، بەڵام زانیارییەکان لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە پێیان دەگات، ئیدوارد سنۆدن کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکاوە داواکراوە ، دوێنی هەینی لە روسیا داوای لە پارێزەرانی ئەو وڵاتە کرد ، داواکارییەکی پێشکەش بە حکوومەتی روسیا بکەن تاوەکو بەشێوەیەکی کاتی مافی پەنابەریەتی پێبدات.




