٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆبوونەوەی گروپی 5+1لە مەڕ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەستپێدەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەوروپا – رۆیتەرز- KDP.info/ وتەبێژی لێپرسراویی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا "كاترین ئاشتوون "، رایگەیاند كە كۆبوونەوەی گروپی 5+1سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بروكسێل بەڕێوەدەچێت.

كاترین ئەشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا میوانداری كۆبوونەوەی گروپی 5+1لایەنە بەشداربووەكان لە بروكسێل دەكات تا سەبارەت بە چۆنیەتیی وگفتوگۆی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پاش دەسپێكی كاری سەرۆك كۆماری تازە وتووێژیان لەگەڵ بكات.

مایكێل مان وتەبێژی ئەشتۆن رایگەیاند: ئێمە هیوادارین ئەو دانووستان و كۆبوونەوەیە پیشڤەچوونی باش بەخۆیەوە ببینێت پاش دەست بە كاربوونی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران.

شایانی ئاماژە پێدانە، دوایین وتووێژ لە مەڕ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و گروپی 5+1لە شاری ئاڵماتیی پایتەخی كازاخستان لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار