٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆك وەزیرانی كاتی میسر كەسێـكی لیبrاڵی بۆ جێـگری خۆی كاندید دەكات

سەرچاوە: KDP.info

میسر – KDP.info/ سەرۆك وەزیری كاتی میسر حازم ئەلببلاوی لەمبارەیەوە گوتی: پارێزەر زیاد بەهادین ئەندامی پارتی میسری دیموكراتی كۆمەڵایەتی وەك جێـگری خۆی بۆ كاروباری ئابوری كاندیدكردووە و ئێستە لە وتووێژدایە لە گەڵ كەسایەتی دیكە بۆ پـێـكهێنانی حكوومەتەكەی.

پارتی میسری دیموكراتی كۆمەڵایەتی لە سـاڵی 2011 وە دامەزراوە و رەوتێـكی لیبراڵی هەیە.  لەلایەكی دیكەوە بە هەزاران كەس لە لایەنگری محەمەد مورسی سەرۆكی لە كار لادراوی میسر لە مەیدانە سەرەكیـیەكانی چەند شـارێكی ئەو وڵاتە  گردبوونەوە،  لەوانە لە مەیدانی رابعە ئەلعەدەویـیە لە رۆژهەڵاتی قاهیرە. خۆپـیشـاندەران لابردنی مورسـیان لە سەر كورسی دەسەڵات بە كودەتای سەربازی ناودێركرد و داوای گەڕاندنەوەیان دەكرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار