وتاربێژەی هەینی لە ئەنبار پێویستە حكومەت دوو فاقانە مامەڵە نەكات

ئەنبار – KDP.info / شێخ حسێن دەلێمی پێوایە پێویستە حكومەت دوو فاقانە مامەڵە نەكات و ئەو جۆرە فێڵانە بەسەر عیراقییەكان تێپەڕنابێت ، لە میانی وتاری نوێژی هەیینیدا، شێخ حسێن دەلێمی ئیمام و وتاربێژی هەینییەكە رایگەیاند كە حكومەتی عیراق بە مەبەست داواكاری مانگرتووان پشتگوێدەخات و لیژنەی رێكخەرو خۆپیشاندەران بە پاساوی ناڕەوا و دوور لە راستی دەكاتە ئامانج.شێخ حسێن دەلێمی ئەوەشی راگەیاند: ئەمڕۆ 203 رۆژ بە مانگرتنەكەدا تێپەڕدەبێت و بەردەوامیش دەبێت تا ئەو كاتەی حكومەت داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێدەكات، لەسەروو هەمووشیانەوە ئازادكردنی دەستگیراوە بێ تاوانەكان و رادەستكردنی بكوژانی رۆڵەكانی فەلوجە و حەویجە و موسڵ. دلێمی راشیگەیاند: پێویستە حكومەت دوو فاقانە مامەڵە نەكات و ئەو جۆرە فێڵانە بەسەر عیراقییەكان تێپەڕنابێت، كە گوایە بەعسییەكان و چەكدارانی قاعیدە خۆیان لەنێو خۆپیشاندەراندا مەڵاس داوەو ئەوەیان كردۆتە پاساوێك بۆ جێبەجێنەكردنی داواكاری خۆپیشاندەران.




