٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا: شازادەیەكی سعودی بەتۆمەتی بازرگانی كردن بەمرۆڤەوە دەستگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن  –  / KDP.info دەسەڵاتدارانی ئەمریكا رایانگەیاند: شازادە عەیبان هاوسەری میر عەبدولرەحمان بن نار بن عەبدولعەزیز ئال سعود ،  كە تەمەنی 42 ساڵە، ژنێكی بەرەگەز كینی ناچار كردووە رۆژانە 16 سەعات كاری بۆ بكات و لەو پارەیەش كە رێكەوتبوون بیداتێ كەمتری پێداوە.بەپێی هەولێکی بیبی سی ، شازادە عەیبان لەبەرامبەر 8 کاژمێر كاركردن دەبوایە 1600 دۆلار بەو خزمەتكارە كینییە بدابایە، بەڵام سەرەڕای ئیهانە كردنی بەوەی دەبیت 16 سەعات كار بكات لەمانگێكدا تەنیا 220 دۆلاری وەرگرتووە.لەئێستادا دادگای ویلایەتی كالیفۆرنیا ئەو شازادە سعودییەی بەرامبەر بە 5 ملیۆن دۆلار بە سپارەدە ئازاد كردووە تا رۆژی دادگاییكردنی.ئەو کاتەشی ئەگەر تۆمەتی بازرگانی كردنی بەمرۆڤەوە بەسەردا ساغ ببێتەوە، ئەوا ئەو شازادە سعودییە رووبەڕووی 12 ساڵ زیندانیكردن دەبێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار