وەزارەتی دەرەوەی داوای لە ئێران كرد دەست لەكاروبارەكانی ناوخۆی وڵاتەكەی وەرنەدات

میسر - KDP.info / لە كاردانەوەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی میسر داوای لە بەرپرسانی ئێران كرد كە دەست لەكاروباری ناوخۆی وڵاتەكەی وەرنەدات. بە پێی هەوالێكی فرانس پرێس لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی میسر داوای لە ئێران كردووە كە بەهای دیموكراسی بزانێت و دەست لەكاروباری ناوخۆی وڵاتەكەی وەرنەدات. پێشتر بەرپرسانی ئێران نیگەرانی خۆیان لە لەكارلادانی محەمەد مورسی لەدەسەڵات دەربڕی و داوای كرد كە بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەڕ و پێكدادنەكانی نێوان لایەنگران و نەیارانی محەمەد مورسی ئیدانەكرد و داوا لە سوپای میسر كرد كە رێگری لە خۆپیشاندانەكانی ئیخوان موسلمین نەكات. جێی باسە پەیوەندییەكانی نێوان تاران و قاهیرە لە كاتی سەرهەڵدانی گەلی ئێران لە دژی دەسەڵاتی محەمەد رەزا شای پەهلەوی لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و نۆ و هاتنە سەر دەسەڵاتی ئیمام خومەینی پچڕا تا ساڵی رابردوو و كاتێك كە محەمەد مورسی دەسەڵاتی گرتەوە دەست پەیوەندییەكانییان ئاسایی بوونەوە و مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەردانی ئەو وڵاتەی كرد.




