٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەنگ رەوشی پەروەردەكردنی 2 ملیۆن و 500 منداڵی خستۆتە مەترسییەوە

سەرچاوە: KDP.info

سوریا-  KDP.info/ جەنگی سوریا رەوشی پەروەردەی  دووملیۆن و پێنج سەد منداڵی خستۆتە مەترسیەوە. لە مبارەیەوە رێكخراوی (رزگاركردنی منداڵان) ی خێرخوازی رایگەیاند بەهۆی بەردەوامی  جەنگی سوریا ژمارەیەك قوتابخانە وێران بوون و مامۆستاكان روبەڕوی هێرشكردن دەبنەوە و بەشێك لە منداڵانیش دەچنە رێزی گروپە چەكدارەكانەوە و زیادبوونی توندوتیژیش لەو وڵاتە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر رەوشی پەروەردەكردنی  مندالان، ئەمەش وادەكات هەڕەشە لە رەوشی پەروەردەی دووملیۆن و پێنج سەد منداڵی ئەو وڵاتە بكات. هەروەها ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەشكرد  بەهۆی ئەو جەنگەوە سێ هەزارو نۆسەد قوتابخانە داڕوخاون و لە ئێستادا بۆ پرۆسەی پەروەردەو فێركردن بەكەڵك نەماون .

 

هەواڵی پەیوەندیدار