٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا داوا لە فەنزویلا و ئیکوادۆر دەکات پێشوازی لە ئێدوارد سنۆدن نەکەن

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن  –  / KDP.info ئەمەریکا داوا لە هەردوو وڵاتی فەنزویلا و ئیکوادۆر دەکات پێشوازی لە راوێژکاری ئاسایشی پێشووی ئەمەریکا سی ئای ئەی ئێدوارد سنۆدن نەکەن، کە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری گرنگی هەواڵگری ئەمەریکا لەلایەن دادگای ئەمەریکاوە داواکراوە، رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمەریکی بڵآویکردەوە کە جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ، بەرافاییل کۆریا سەرۆکی ئیکوادۆر و وەزارەتی دەروەی فەنزوێلای راگەیاندووە ، نابێت سنۆدن پی بخاتە نێو خاکی هەردوو وڵاتەوە بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوولا بەرەوە تێکچوون دەچێت، بایدەن ئەوەشی بە هەردوو وڵات راگەیاندووە، بەلای ئەمەریکاوە دەستگیرکردنی سنۆدن زۆر گرنگە، ئەو کاتەشی ئەگەر بەبێ پرسی ئەوانیشەوە لە خاکی فەنزوێلاو ئیکوادۆرسنۆدن ببێنرێ ئەو دەم واشنتن رەتیدەکاتەوە و بۆ ئەمیش هەڵوێستی دەبێت. شایەنی باسە پیشتر فەنزوێللا ئامادەیی وەڵآتەکەی نیشاندا بوو، کە هەر کاتێک ئێدوارد سنۆدن داوای مافی پەنابەریەتی لە وڵاتەکەی  بکات، ئەو دەم ئەوان ئامادەن داواکارییەکی سنۆدن تاوتوێ بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار