واشنتۆن داوا لە بەغدا کرد وەک وڵاتێکی هەرێمی لەگەل سوریا مامەڵە بکات

بەغدا – / KDP.info سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارۆدۆخی سوریا و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد، لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، کە نوری مالیکی لە پەیوەندییەکەیدا بە جۆ بایدنی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ی راگەیاندووە ، عێراق لە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە سوریا بەردەوام دەبێت، دەخوازێت کێشەکانی سوریا لە رێگای ئاشتیانە و گفتۆگۆ چارەسەر بکرێت ، هاوکات جۆ بایدن بە مالیکی راگەیاندووە، دوای ئەوەی عێراق لە بەندی حەفتەمی نەتەوەیەگرتووەکان دەرچوو، پێویستە رۆڵی خۆی وەک وڵاتێکی هەرێمی و کاریگەر لە ناوچەکەدا بوونی هەبێت، پێشتر ئەمەریکا عێراقی بە هاریکاری رژێمی سوریا تمەتبارکردبوو بەتایبەت لە رووی بواری لۆجیستییەوە، پاشان ئەمەریکا عیراقی ناچار کرد ئەو فرۆکانەی ئێران کە بەسەر ئاسمانی عێراق تێپەر دەبن پێوستە پشکنینی بۆ بکرێت،چوونکە وەک واشنتۆن رایگەیاندبوو ئەو فرۆکانەی ئێران چەکو تەقەمەنی بۆ رژێمی بەشار ئەسەد لەسوریا دەگوازێتەوە




