لێدوانێك لە گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئێوارە ئەمڕۆ 11-7-2013 بەڕێز جۆزێف بایدن جێگری سەرۆك كۆماری ئەمەریكا خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆی بۆ سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی دەربڕی، هەر لەو پەیوەندییەدا بەڕێز بایدن پشتگیری و ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هاوكاری و یارمەتیدان، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و قەیرانانەی هاتوونەتە پێش پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا.
دكتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
11-7-2013




