قۆناغی چارەسەری كاریگەری لە سەر ئاژەڵداریش كردووە

هەكاری- KDP.info/ هاوكات لە گەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیا و هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەكارییەكانی دژ بە كورد لەو وڵاتە، سوپای توركیاش وازی لە قەدەغەكردنی كوێستانەكانی ناوچە كوردییەكان هێناوە و ئەمەیش بووەتە هۆكاری زیندوو بوونەوەی كەرتی ئاژەڵداری.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یووكسەكئۆڤا خەبەر بڵاویكردەوە كە شان بە شانی دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد، سوپاش وازی لە رایگەیاندنی كوێستانەكان وەكو ناوچەی قەدەغەكراوی سەربازی هێناوە، بۆیە دانیشتوانی گوندەكانی ناوچەی هەكاری دووبارە بە مەبەستی كاری ئاژەڵداری روویان لە كوێستان و زۆزانەكان كردووە و بەمجۆرە كەرتی ئاژەڵداری و بەخێوكردنی ڕەشماڵ لە ناوچەكە دووبارە پەرەی سەندووە.
بە پێی وتەی دانیشتوانی ناوچەكە لە ساڵەكانی 90دا بەر رایگەیاندنی ناوچەكان وەكو ناوچەی قەدەغەكراوی سەربازی زیاتر لە 2 ملیون و نیو سەر رەشماڵ لە ناوچەكەدا هەبووە، بەڵام بە هۆی شەڕ و قەدەغەكردنی كوێستانەكانەوە ئەم ژمارەیە تا 400 هەزار دابەزیوە و دواتر بە هۆی دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری و هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەكارییەكانەوە ئەم ژمارەیە بەرز بووەتەوە و رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرز بوونەوەدایە و ئەمڕۆ زیاتر لە 750هەزار سەر رەشماڵ لە كوێستانەكانی ناوچەی هەكاری بەخێو دەكرن.




