موراد قەرەیڵان: پێویستی بە هێزی چەكداری نەماوە

قەندیل-KDP.info/ دوای گۆڕانكارییەكانی كۆماجڤاكێن كوردستانێ سەرۆكی پێشووی دەستەی سەرۆكایەتی كەجەكە موراد قەرەیڵان رایگەیاند كە بارودۆخی كوردستان و توركیا گۆڕانی بە سەردا هاتووە.
ماڵپەڕی روتا خەبەر بڵاویكردووەتەوە كە موراد قەرەیڵان لە لێدوانێكدا باسی گۆڕانكارییەكانی نێو كەجەكەی كردووە و گوتوویەتی: ئەم گۆڕانكارییانە پێویست بوون و دەبوایا بزاڤی كوردی خۆی لەگەڵ هەڵومەرجی هەنۆكەیی بگۆنجێنێت.
قەرەیڵان لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی شەڕی چەكداری كردووە و گوتوویەتی: ئەو سەردەمەی كە پێوییستی بە چەك و شەڕی چەكداری هەبوو، چەك رۆلی خۆی بینی و ئێستeلە هەڵومەرجی هەنwكەیی كوردستاندا پێویستی بە چەك نەماوە.
ناوبراو سەبارەت بە پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكەیش gوتوویەتی: پێویستە كورد لە باكووری كوردستان لە پرۆسەی كێشانەوە و قۆناغی چارەسەریدا خۆی بە رێكخستن بكات و خۆی بپارێزێت بە پێچەوانەوە هێرشی جۆراوجۆری دەكەن سەر.




